لینک کۆپی کرا ✅

UniQaidar Fonts

🎨 زیاتر لە ٤٢٠ فۆنتی کوردی بۆ داگرتن ✨ داگرتنی خێرا و ئاسان 🖋 فۆنتی پیشەیی بۆ هەموو بوارەکان 📱 گونجاو بۆ مۆبایل، کۆمپیوتەر و تابلێت

بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی فۆنتەکانی یونی‌قەیدار

یەکێک لە گەورەترین و دەوڵەمەندترین ناوەندی فۆنتی کوردی بۆ داگرتنی فۆنتی کوردی جوان بێبەرامبەر

فۆنتەکانی یونی‌قەیدار (UniQaidar Fonts) کۆمەڵێک فۆنتی کوردی و عەرەبی بەکوالیتی بەرزن کە بۆ دیزاین، نوسین و بوارە جیاوازەکانی تری وەک ماڵپەڕ و بەڵگەنامەکان گونجاون. ئەم فۆنتانە بە تایبەتمەندی ڕێکی و ڕەوانی لە دیزایندا ناسراون. یەکەم گورزەی فۆنتەکان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٩دا بڵاوکراوتەوە لەلایەن قەیدار ڕەحیم.

ماڵپەڕی یونی‌قەیدار سەکۆیەکی پیشەیییە بۆ دابینکردنی فۆنتە کوردییەکان. لێرەدا دەتوانن بە ئاسانی دەستان بگات بە زیاتر لە ٤٢٠ فۆنتی جیاوازی یونیکۆد کە بە وردی پۆلێن کراون بۆ هەموو بوارەکان.

🎨 جۆر و تایبەتمەندی فۆنتەکان لە ماڵپەڕەکەمان:

  • فۆنتەکانی بڵاوکراوە و ڕاگەیاندن: ئەم فۆنتانە بەهۆی پارسەنگی و ڕوونییەکەیان ناسراون؛ تایبەتن بە خوێندنەوەی درێژخایەن لە ناو هەواڵ، کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە و ڕاپۆرتە فەرمییەکاندا بێ ئەوەی چاو ماندوو بکەن.
  • فۆنتەکانی دیزاین و مۆنتاژ: فۆنتی ئاسایی (ڕیگولار) و ئەستوور (بۆڵد) کە بۆ لۆگۆ، تابلۆی سەر شەقام، سەردێڕی ڤیدیۆ و پۆستەری ڕیکلامی بەکاردێن و سەرنجی بینەر ڕادەکێشن.
  • فۆنتەکانی سۆشیاڵ میدیا: فۆنتی مۆدێرن و گەنجانە کە شێوازێکی ناوازە دەدەن بە پۆست و چیرۆکەکانی (ئینستاگرام، فەیسبووک، سناپچات، تیکتۆک و یوتیوب).
  • فۆنتەکانی منداڵان و فێرکاری: فۆنتی نەرم و خڕ و کارتۆنی کە بۆ کتێبی خوێندن، چیرۆکی منداڵان، یارییە فێرکارییەکان و پۆستەری قوتابخانەکان گونجاون.
  • فۆنتەکانی دەستنووس و نەستەعڵیق: فۆنتی کلاسیکی و هونەری کە وەک خەتاتی دەستی دەردەکەون؛ بۆ نووسینی شیعر، بانگهێشتنامەی زەماوەند و تابلۆ هونەرییەکان بێوێنەن.
  • فۆنتە تایبەتەکان: فۆنتەکانی عەلی (بە شێوەی یونیکۆد)، فۆنتی سەمیک، فۆنتە ئیسلامییەکان بۆ قورئان و فەرموودە، و فۆنتی تایبەت بە ژێرنووسی فیلم و زنجیرەکان.

📱 گونجاو بۆ هەموو بەرنامە و ئامێرەکان

فۆنتەکانی ئێمە بە بێ کێشە لەسەر تەواوی سیستەمەکانی (ویندۆز، ماک، ئەندرۆید، ئایفۆن) کار دەکەن. دەتوانیت لەم بەرنامانەدا بەکاریان بهێنیت:

  • بەرنامەکانی دەستکاری ڤیدیۆ لە مۆبایل: کاپ کەت، ڤی ئێن مۆنتاژ، کایین ماستەر، ئین شۆت، ئالایت مۆشن، لوما فیوژن.
  • بەرنامەکانی دیزاین و وێنە لە مۆبایل: پیکسڵ لاب، پیکس ئارت، کانڤا، فۆنتۆ، ئەدۆبی ئێکسپرێس، پۆستەر مەکەر.
  • بەرنامەکانی کۆمپیوتەر: ئەدۆب فۆتۆشۆپ، ئەدۆبی پریمیەر، ئافتەر ئیفێکت، ئیلسترەیتەر، ئیندیزاین، کۆرێڵ درۆ.
  • بەرنامەکانی نووسین: مایکرۆسۆفت وۆرد، پاوەرپۆینت، ئێکسڵ، ئەپڵ پەیجیز، گوگڵ دۆکس.

✨ تایبەتمەندییەکانی ماڵپەڕی یونی‌قەیدار

  • تاقیکردنەوەی ڕاستەوخۆ: پێش دونلۆدکردن و داگرتن، دەتوانیت دەقەکەت بنووسیت و شێوە و کێشی فۆنتەکە لە ناو ماڵپەڕەکەدا ببینیت.
  • داگرتنی خێرا و ئاسان: دەتوانیت فۆنتەکان بە تاک، بەپێی جۆرەکانیان، یان تەواوی فۆنتەکان بە یەک کلیک یاخود فۆنتی بەشێکی دیاریکراو و بەیەکجار دابگریت.
  • ناردن بۆ هاوڕێیان: بە یەک کلیك کردن، لینکی فۆنتەکە کۆپی بکە و بۆ هاوڕێ و هاوکارانت بنێرە بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودی لێ ببینن.
  • گونجانی تەواو: ماڵپەڕەکەمان بە شێوازێکی گونجێنراوە و خێرایە بۆ کردنەوە لە مۆبایل، کۆمپیوتەر و تابلێت گونجێنراوە.

یونی‌قەیدار هاوبەشی سەرەکی و بنەڕەتی گرافیک دیزاینەران، مۆنتێرەکان، نووسەران و بەڕێوەبەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پڕۆژەکانتان بگەیننە بەرزترین ئاستی جوانی و لێهاتوویی پیشەیی.

قەبارەی فۆنت: 32px
قەبارەی فۆنت: 32px
🔍
هیچ فۆنتێک نەدۆزرایەوە بۆ گەڕانەکەت
No fonts found for your search